تشرینی یه‌که‌م 05, 2023 13:48 Asia/Tehran
  • دوا ئاماری قوربانییانی رووداوەكەی حەمدانییە ئاشكراكرا

تەندروستیی نەینەوا دوا ئاماری قوربانییانی رووداوەكەی حەمدانییە ئاشكرادەكات.

فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هۆڵی ئاهەنگەكەی حەمدانییە بۆ 122 كەس بەرزبووەوە.

ژمارەی ئەو كەسانەی بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون گەیشتووەتە 20 كەس، سێ برینداری دیكەش ئامادەكراوە بۆ ناردنە دەرەوە و 12 برینداریش لە نەخۆشخانە جیاجیاكاندا ماونەتەوە كە حەوتیان لە هەولێر و دهۆك-ن.

سەبارەت بەو قوربانییانەش كە تائێستا نەناسراونەتەوە، فەرمانگەكەی نەینەوا رایگەیاند، نمونە و پشكنینی قوربانییان و كەسوكارەكانیان رەوانەی بەغداد كراون بۆ ناسینەوە و یەكلاكردنەوەیان.

شەوی 26ی ئەیلولی رابردوو لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكاتی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا روویدا، بەهۆیەوە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو ژمارەیە، نزیكەی 200 كەس برینداربوون.

 

سەرپەیڤ