لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی گرووپەکانی دژەشۆڕش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i422809-لێدوانەکانی_ڕاوێژکاری_ئاسایشی_نیشتمانی_عێراق_سەبارەت_بە_گواستنەوەی_ئەندامانی_گرووپەکانی_دژەشۆڕش_لە_عێراق
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتی: ئێمە کەمپێکمان لە هەولێر و کەمپێکی دیکەمان لە سلێمانی دروست کردووە بۆ نیشتەجێ کردنی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2023 11:40 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتی: ئێمە کەمپێکمان لە هەولێر و کەمپێکی دیکەمان لە سلێمانی دروست کردووە بۆ نیشتەجێ کردنی ئەندامانی گروپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

"قاسم ئەلئەعرەجی" لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق سوورە لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی لە ڕێگەی دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، بۆیە کۆمیسیۆنێکی باڵا لە نێوان عێراق و ئێران پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی ئامادە بوونی گرووپەکانی دژبەری ئێران، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە خاکی عێراقدان.

ئەلئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای زیاتر لە چواردە کۆبوونەوە لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی و تاران بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، توانیمان سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپانەی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بگوازینەوە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان کە ساڵانێکی زۆرە لە سنوورەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سولەیمانی سەقامگیرن.

ئەم بەرپرسه عێراقییه هەروەها وتی: ئێمه سەرکەوتوو بووین له چەک کردنی ئەندامانی گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق.​