کاردانەوەی حیزبی تەقەدوومی عێراق بە وەلانرانی محەممەد حەلبووسی
پاش وەلانرانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەبەر سکاڵای "لیث الدلیمی"ی نوینەری پێشووی سوننە لە حەلبووسی، پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر هەلوەشاندنەوەی ئەندامەتیی حەلبووسی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
سەرانی پارتی تەقەدووم پاش بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک بڕیایان دا لە سەر کشانەوەی نوێنەرانیان لە حکومەتی فیدراڵی لەوان "محمد علی تمیم،" وەزیری پلاندانان، "خالد بتال النجم" وەزیری پیشەسازی و کانگە، "احمد فکاک البدرانی"، وەزیری کلتوور و ئاسەواری کەونارایی ؛ هەروەها وازلەکارهێنانی هەموو نوێنەرانی حیزبەکەیان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنەکانی پەرلەمان.دادگەی فیدراڵی عێراق دوێنێ لە بڕیارێکدا نوێنەرایەتیی «محمد الحلبوسی» ی سەرۆک پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە. ژمارێک لە میدیاکان هۆکاری ئەم مەسەلەیەیان گەڕاندۆتەوە بۆ سکاڵاکەی "لیث الدلیمی"ی نوێنەری پێشوی سوننەی پەرلەمانی عێراق لە حەلبووسی و دەستێدابوونی لە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیدایە و یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی ئەم کۆمپانیایە، ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسراییل لەگەڵ وڵاتانی دیکەیە. "لیث الدلیمی"ی سەبارەت بە هەواڵی هاوپێوەند بە هەڕەشە لەسەر وەلانانی وەزیران و نوێنەرانی پەرلەمانی سەر بە حیزبی تەقەدووم وتی: هەرکەس دەیهەوێ بڕوات، لێیگەڕێن با بڕوات، هەموو حیزبەکان دەبێ ڕێز بگرن لە بڕیاری دادگە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: داوا لە کۆتلە سیاسییەکان و سەرۆک وەزیران دەکەین هەر کەسێک کە بووە هۆی دەسەڵات گرتنەدەستی سەرۆک پەرلەمان، دادگەیی بکەن.
لە لایەکی دیکەوە شێخ «علی الاسدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی "نوجەبا"ـیش وتی: خیانەتی حەلبووسی لە جێبەجێ نەکرانی پەسەنکراوەکەی هاوپێوەند بە وەدەرنرانی داگیرکەران لە عێراق تەواو ڕوون و ئاشکرایە و ئێمە ڕوانگەیەکی ئەرێنیمان هەیە بەرامبەر بەم وەلانانە، لەبەر ئەوەی کە کەسێک وەلانراوە کە یەکسەر بە لۆبی کردن ، قازانج و بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی عێراقی بنپێ دەکرد.