تشرینی دووه‌م 22, 2023 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بالوێزی یەکیەتی ئوروپا لە بەغدا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەززەو بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بوو بۆ ئەو کەرتە.

سەید عەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێرای ئاماژە بە روداوو گۆڕانکاریەکانی فەلەستین وتی: کۆمەڵگەی جیهانی پێویستە بەرپرسایەتیەکەی لەهەمبەر چەمک و بەهاو بایەخەکان قەبووڵ بکاو خۆی بپارێزی لە ئیستانداردی دووڕویانە، لە هەڵس و کەوت لەگەڵ خەڵکی غەززە. 

ناوبراو هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر دابینی پێویستیەکانی ژیان بۆ ئەو خەڵکە زۆرلێکراوە کە زۆرتر لە مانگێکە لەژێر گەمارۆو بۆردومانی دڕندانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی دان.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایونی بە پاڵپشتی کۆشکی سپی و هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی ئوروپایی هەروا درێژەدەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، پێداگریشی کرد کە ئەو ڕژیمە بەنیاز نیە کۆتایی بەو شەڕە بێنێ.

سەرپەیڤ