دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەک لەبەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە
دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی بەرپەرچ دایەوە کە دژی محەممەد شیاع سودانی تۆمارکرابوو تێیدا وەفاداری ڕادەگەیاندرابوو بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندیەدا ئەمینداری پارتی ئوممەی عێراق کە ئەو سکاڵایەی تۆمارکردووە، زانیارییهک ئاشکرا دهکات.
دادگای باڵای فیدراڵیی سکاڵای سهرۆکى پارتێکی عێراقی ڕەتکردۆتهوه کە داوایکردبوو حکومەتی عێراق وەفادار بکات بەپێدانی شایستە داراییەکانو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لهبهرامبهریشدا "میسال ئالوسى" ئەمینداری پارتی ئوممەی عێراقی کە خاوهنى سکاڵاکهیه بهمیدیاىەکی نزیک لهپارتى وتوه، "پاساوی دادگاکە ئەوەبوو من کوردنیمو خاوەن زیان نیم لەو بابەتەدا، بەڵام سکاڵاکە بەشێوازێکی دیکە پێشکهش دەکەمەوە".
بەگوێرەی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە دادگا بۆ تاووتوێکردنی دوو سکاڵای پەیوەندیدار بەهەرێمی کوردستان کۆبۆوهو بڕیاری بەرپەرچدانەوەی ئەو سکاڵایەی دا کە لەلایەن "مەحمود حوسێن ڕەزا عگێلی" ئەمینداری گشتیی پارتی ئوممەی عێراقییەوە لەدژی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدژی پێنەدانی شایستە داراییەکانی هەرێمو موچەی فەرمانبەرانی کوردستان تۆمارکرابوو.
ئەمینداری گشتیی پارتی ئوممەی عێراق نیگەرانیی خۆشی لەو بڕیارە نیشانداو وتویهتى، "دەبوایە دادگاکە بزانێت ئێمە نوێنەرایەتی پارتێکی سیاسیی دەکەین کە ڕۆڵەی کوردو عەرەبو پێکهاتەکانی دیکەو ئایینو مەزهەبەکان بەبێ جیاوازی ئەندامن لەلای ئێمەو بۆ ئێمە هەموو ئەو پێکهاتانە یەکنو بەرگری لەهەمویان دەکەین".