عێراقو ههرێم باسى ههناردهکردنهوهى نهوت دهکهنو کۆمپانیاکانى نهوتیش هاتنهدهنگ
وتهبێژى وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدهکات، لهگهڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەهەوڵدان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی ههرێمو دهشڵێت، "لەسەر ڕێکخستنەوەی گرێبەستی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانیش دهبێت ڕێکبکەوین"، هاوکات کۆمپانیاکانی ئەندام لەئاپیکور کە زۆرینەی نەوتی کوردستان بەرهەمدەهێنن دهڵێن، "بانگهێشتنەکراوین".
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاندوه، "حکومەتی عێراق پەرۆشە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەکێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام پێویستە چارەسەری بەشێک لەکێشە داراییو یاساییو هونەرییەکان بکرێت، کە پەیوەستن بەو گرێبەستانەی لەنێوان حکومەتی هەرێمو کۆمپانیاکانی نەوت کراوە".
دهشڵێت، "وەزارەتی نەوتی عێراق سەرقاڵی گۆڕینی شێوەی یاسایی گرێبەستەکانە، کە لەڕوی یاساییو هونەریو داراییەوە لەگەڵ یاساکانی عێراق گونجاوبێت".
بهوتهى عاسم جیهاد، "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدانوستاندندان، تاوەکو پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە خێرا بکرێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت پابەندی ئەرکی سەرجەم لایەنەکان بێت، تاوەکو کێشە داراییەکان چارەسەربکاتو شێوەی یاساییەکەی دروستبێت".
هاوکات لهگهڵ ئهو ههواڵهدا، گروپی ئاپیکور کە لەژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی پێکهاتوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبهشیان بڵاوکردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "ئاپیکور ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بەکۆبونەوەکانی ئەمدوایەی بەرپرسانی حکومەتی عێراقو کۆمپانیا نەوتییەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی ئەندام لەئاپیکور، کە زۆرینەی نەوتی کوردستان بەرهەمدەهێنن، بانگهێشتنەکراون".
لە25ی ئاداری ئەمساڵەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە، لەکاتێکدا چەندینجار بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، بۆری هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە، سەرجەم لایەنەکان ئامادەییان بۆ هەناردەکردن ڕاگەیاند، بەڵام تائێستا پرۆسەکە دهستى پێنهکردۆتهوه.