عەسایبی ئەهلی حەق سوورە لە سەر پەلاماردانی بنکەکانی ئەمریکا
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق لە عێراق لە کاردانەوە بە ناوبژیوانییەکان لە پێناو ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا وتی: هەتا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت، هێرش دەکرێتە سەر بنکەی ئەمریکایی.
"عەبدوڵڵا ئەلوەلایی"، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق لە عێراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: ئێمە ڕێز لە هەموو ناوبژیوانانی عێراق دەگرین و باس لە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان یان کەمکردنەوەیان تا ئەوکاتەی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە بەردەوامە و داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق لە جێی خۆیەتی، بە بێمانا و ڕەتکراو دەزانین.
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق لە عێراق وتیشی: ئێمە لە پاڵنەرەکان ئاگادارین و لە جۆراوجۆری دەورگێڕییەکان و فرەچەشنیی پاڵنەرەکان تێدەگەین، بەڵام داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق نامێنێت، چوونکە بەرخۆدان وخۆڕاگری بەشێکە لە کلتووری خەڵکی ئەم وڵاتە.
ئەم تویتەی ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق دوای ئەوەی بووە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی درایە بەر دوو موشەک.