کانونی یه‌که‌م 16, 2023 10:30 Asia/Tehran

تورکیا لەدرێژەی پێشیلی سەروەری خاکی عێراق دا دیسانەوە باکوری ئەو وڵاتەی بۆردومان کرد.

ئەرتەشی تورکیا بەبیانووی خەبات بەدژی پەکەکە باکوری عێراقی کردۆتە گۆڕەپانی ڕمبازێنی خۆی و سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی بەغدا لەسەر پێشێلی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن تورکیاوە، ئانکارا هەروا بەردەوامە لەسەر پەلامارەکانی.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێک دا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لەو هێرشە بۆسەر باکووری عێراق بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج و تێیدا پێنج ئەندامی پەکەکە کوژراون.

بەغدا بەرلەمە سەبارەت بەو پێشێلکاریانە سکاڵای بەدژی تورکیا تۆمار کردبوو.

سەرپەیڤ