کانونی یه‌که‌م 20, 2023 13:30 Asia/Tehran

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی بەشداریکردن لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەدا چلویەک بووە.

سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە، هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پازدە  پارێزگای عێراق، ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەرێمی کوردستان  دەستیپێکردو،تا ئێوارە بەردەوام بوو.کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا چلویەک بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (سەدا شەستوشەش) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ رەسافە (سەدا بیستویەک) بووە.تەنها هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا کە رۆژی شەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو. لەنێو کەمپی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەیان بنکەی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا کرابوونەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن و دەنگ بدەن.نخستین دوره در سال دووهەزارو نۆو دومین دوره نیز در سال دووهەزارو سێزدە بەڕێوە چوو. لەکاتێکدا کە ئەو هەڵبژاردنە پێویستە چوارساڵ جارێک بەڕیوە بچێ، دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەو وڵاتە دە ساڵ لەمەوبەر بەڕیوە چوو بوو.

لەسالی دووهەزارو هەژدەش هاوکات لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق بڕیاربوو کە ئەو هەڵبژاردنەش بەڕیوە بچی بەڵام هەمووجارێک وەدوا دەخرا. 

سەرپەیڤ