دادگاى فیدراڵى عێراق،ئەمرۆ کۆتا بڕیار لهسەر سکاڵاکهى یهکێتیهوه دهدات
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی لەسەر پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەمرۆ دواخست بەمەبەستی درانی کۆتا بڕیار لەوبارەوە.
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانو ئارام نەجیب سەرۆکی فراکسیۆنی ڕافیدەین لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوەو تێیدا سکاڵاکاران داوای نادەستوری بوونی مادەکانی( یەک، نۆ، پانزە، بیست و دوو و سی و شەش) ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە.
سکاڵاکان پەیوەندییان بە(ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، کورسیی کۆتاکان، تۆماری دەنگدەرانو بازنەکانی هەڵبژاردن)ەوە هەیە.
بهگوێرهى چهند زانیاریهک که تایبهت دهست شارپرێس کهوتون، کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق پێشنیازی بۆ دادگای فیدراڵیی کردوە کورسی تورکمانەکان بمێنێتەوە بەس دابەشبکرێتو سنورى پارێزگاى سلێمانیش دوو کورسی بەربکەوێتو ئهگهرى ئهوهش ههیه، ئهو بژاردهیه بەهێزترین ئەگەربێ لەجیاتی ئەوەی کورسی تورکمانەکان لاببرێ، بهڵام تائێستا پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ ئەو دابەشکردنەدا نییە.
پێشتر وەعد مزوری ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بەمیدیای نزیک لهپارتى وتبوو، "دادگای فیدراڵی بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی سکاڵاکەوە بۆ ڕۆژی بیست و حەوتی ئەم مانگە دواخستوهو لهو ڕۆژهدا کۆتا بڕیارى خۆى دهردهکات".