کانونی یه‌که‌م 27, 2023 11:30 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکان بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق، هێرشیان کردەسەر چەند بنکەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە ناوەندی پارێزگای بابل هەڵکەوتوو لە باشوری بەغدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقییەکان، لە ئەنجامی هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر ناوچەی"جەزائیر"ی سەر بە شاری "حیللە"ی ناوەندی پارێزگای بابل، دوانزە هێزی سەربازیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و شەش کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

"لۆید ئاستین" ی وەزیری بەرگریی ئەمریکاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" باسی هێرشکرانەسەر بنکەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵا و هێزەکانی سەربەو تاقمەی کرد لە عێراق و پێی داگرت؛ ئەو کارە بە فەرمانی جۆ بایدن ئەنجامی گرتووەو ئیدیعاشی کرد، لە وەڵامدانەوە بە هێرشەکانی سەر"کارمەندانی ئەمریکی" لە عێڕاق و سوریا جێبەجێ کراوە.

حکومەتی عێڕاق، پەلاماری ئەمریکییەکان بۆسەر پێگە سەربازییەکانی عێراقی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، ئەو کردە دوژمنکارانە، وەک پێشێلکرانی سەروەریی عێراق دێتەئەژمار.

سەرپەیڤ