کانونی دوھەم 02, 2024 09:00 Asia/Tehran

نوێنەرێکی هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وتی کە بێدەنگەکردن لە سازکرانی بنکەی جەنگی تورکیا لە باکووری عێراق ڕەوا نیە.

"محمد سەهیوود"ی نوێنەری هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە بێدەنگەکردن لە سازکرانی بنکەی جەنگی تورکیا لە باکووری عێراق  ڕەوا نیە وتیشی: حکومەتی عێراق بۆ ڕاوستان لەبەرامبەر ئەو جۆرە کارانەی تورکیا هێزو دەسەڵاتی پێویستی هەیە.

"محمد سەهیوود" وێڕای پێداگری لەسەر دژایەتی حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ وتەکانی ئەمدوایانەی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە تەواوکردنی ژێرخانی بنکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی لە باکووری عێراق  تا بەهاری داهاتوو وتی: ئەو جۆرە هەڵوێستانەی تورکیا ناکۆکە لەگەڵ سەرجەم ڕێوشوێنە نێونەتەوەیەکان.

ئەو پارلمانتارە عێراقیە هەروەها وتی: وڵاتەکەی بژارەگەلێکی زۆری لەبەردەستدان بۆ وڵامدانەوەی تورکیا چونکا هەروا بەردەوامە لەسەر دەستدڕیژکاریەکانی و هەربۆیە بۆی هەیە کە لەو پەیوەندیەدا سکاڵا بەرزکاتەوە بۆ ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

سەرپەیڤ