کانونی دوھەم 06, 2024 17:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەنیازی پێکهێنانی کومیتەیەکی دوولایەنەن بۆ بردنەدەری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە وڵاتەکەی.

محمدشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی ڕێوڕەسمی فەرمی ڕێزگرتن لە فەرماندەرانی سەرکەوتن ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق تەنیا لایەنێکە کە مافی خۆیەتی کە یاسا لەنێو وڵاتەکەی دا ڕەچاوو جێ بەجێ بکاو هیچ لایەنێکیش مافی دەستدرێژی بۆسەر سەروەری خاکی عێراقی نیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگری کرد کە بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین لە بابەتی بردنەدەری هێزی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەمان و بۆئەو مەبەستەش خەریکی دیاریکردنی به ڕوارێکین بۆ دەسپێکی چالاکی ئەو کومیتە دوولایەنە تاکوو بۆ هەمیشە کۆتایی بهێنین بەبوونی ئەو هێزانە لە عێراق.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا بەو پەلامارەی خۆی سەروەری خاکی عێراق و یاسا نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردوە، چونکە هێزی حەشدی شەعبی ئۆرگانێکی فەرمی سەر بە حکومەت و هێزە چەکدارەکانی عێراقە.

ناوبراو هاوکات ئاماژەشی کردە هەڵمەتەکەی ئەمریکا بۆ شەهیدکردنی سەردار قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مووهەندیس و وتی کە ئەو کردەوە کارەساتبارو پاساوهەڵنەگر بوو زەبری وەشاند لەسەرجەم نەریت و یاساو ڕێوشوێنەکانی پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا.

سەرپەیڤ