سودانی : لەپێناو چاکسازیی بنچینەیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی هەوڵ دەدەین
سەرک وەزیرانی عێراق لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی وتی : گەلێک کە ڕێز لە شەهیدەکانی نەگرێ، توانای پاراستنی دەسکەوتەکانی نابێ.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئایەتوڵڵای شەهید"سەید محەممەدباقری حەکیم" و رۆژی "شەهیدی عێراقی"دا کە بەئامادەبوونی بەرپرسانی عێراقی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە بەغدا بەڕێوە چوو، وتی: ئێمە بۆ ڕێزگرتنی قۆناخێکی گرینگ لە مێژووی عێراق و تاوانێک کە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزم لەگەڵ نەتەوەی سەربەرزی عێراق بوو، یانی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقری حەکیم و تاقمێک لە خەڵکی عێراق کە پاش نوێژ، لە مەزاری پاکی ئەمیرەلموئمنین(ع) شەهیدکران، لەدەوری یەک کۆبووینەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە یادی شەهیدان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامێک کە بێ ڕژانی خوێنی ئەوان بەدی نەدەهات، زیندوو و بەرز ڕادەگرین و دەسکەوتەکانیان لەپێناو بەهێزکردنی حکومە و بەرگریی لە بابەتە دادگەرانەکان دەپارێزین، وتی: ئێمە بەرەوڕووی ئەرکێکی گرینگین لە تێپەڕاندنی وڵات لە بارودۆخی ئاڵۆزی هەنووکە لەئاستی ناوچەدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتی: لەو ئاراستەدا، حکومەت بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پتەوکردنی ژێرخانە ئابوریی و راژەکارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژیرخانە بانکییەکان هەوڵ دەدا هەتا بە دادگەریی کۆمەڵایەتی بگاو ئەوە ئەو مەبەستەیە کە شەهیدان بۆ نیشتمانەکەیان بەئاوات دەخواست.
عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش لە ڕێوڕەسمیی فەرمیی بەرزڕاگرتنی یادی ئایەتوڵڵای شەهید سەید محەممەد باقری حەکیم وتی: ئێستا هەڵمەتی سیاسیی عێراق، پێویستیی بە هەوڵی هەمووان هەیەو حکومەت و گەل و هێزە سیاسییەکان وهەموو هێزە چەکدارەکان، توانیان سەرکەوتنی زۆر دژ بە دیکتاتۆریەت بەدەست بێنن و ئەو مەسەلە، پێویستیی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بنیات نان و بەرەوپێش بردنەکان لە عێراقدا.
سەرۆک کۆماری عێڕاق لەبارەی ئیدارەی حکومەتیش وتی کە پێویستە سیاسەتە گشتییەکان دیاری بکرێن و هەموو لایەنەکان دەبێ هاریکاریی یەکتری بکەن هەتا بناغەکانی حکومەت جێگیر ببێ.
سەرۆک کۆماری عێڕاق لەدرێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی کردە کێشەو ئاریشەکانی ناوچە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقام دەکا، و جەختیشی کرد لەسەر هەڵوێستی عێراق لە گرینگیدان بە ئاسایش و ئاشتی و لێک تێگەیشتنی شیاو و هەروەها هەڵوێستی وڵاتەکەی لەهەمبەر گەلی فەلەستین لە غەززە.