کانونی دوھەم 21, 2024 11:30 Asia/Tehran

میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند کەسەرلەئێوارەی دوێنێ بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک قسەی لەوە دەکرد کە خۆفڕێکی سیخوڕی ئەمریکی کە چوبوە نێو سنوری ئاسمانی عێراق لە پارێزگەی دیالە خراوەتە خوارەوە.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق وێڕای بەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی ئەو هەڵمەتە ڕایگەیاند ڕۆژی ڕابردوو خۆفڕێکی ئەمریکی لەجۆری ئیم کیو نۆ"ی لە ئاسمانی پارێزگەی دیالەی وڵاتەکەی بەچەکی شیاو خستۆتە خوارەوە کە لە بنکەی عەلی سەلامی کوەیتەوە فڕیبوو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هەروەها پێداگریشی کرد کە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هێرشەکانی بۆسەر دوژمن.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق  تاکووئێستا بەدەیان جار بنکەی ئەمریکیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی سووریاو ڕۆژئاواو باکووری وڵاتەکەی بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ