مووشەکبارانی قورسی پێگەی ئەمریکیی"عەینولئەسەد" لە عێراق
کانونی دوھەم 21, 2024 11:30 Asia/Tehran
پێگەی عەینولئەسەد لە رۆژاوای عێراق کە شوێنی جێگیربوونی هێزە ئەمریکییەکانە، ئەمرۆ بەقورسی مووشەکباران کرا.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، خۆڕاگریی عێراق ئەمڕۆ شەممە، هێزە ئەمریکییەکانی لە عەینولئەسەد لە رۆژاوای عێراق بەتوندی مووشەکباران کرد.
پەیامنێری ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند، ئەوە، گەورەترین هەڵمەت دێتەئەژمار لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە(دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا) تائێستا بۆسەر بنکەو بارەگای هێزە ئەمریکییەکان لەناوچەدا.