کانونی دوھەم 27, 2024 07:30 Asia/Tehran

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەمریکا ڕیککەوتوە لەسەر دەستنیشانی خشتەی کاتی چوونەدەری بەرەبەرەی چەکدارانی ئەمریکی لە عێراقو کۆتایی ئەرکە پێسپێردراوەکەیان.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق دوێنێ پێنج شەم رایگەیاند کە ڕیککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کردوە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە خشتەیەکی کاتی بۆ چوونەدەری بەرەبەرەو پلانڕێژکراوی چەکدارانی ئەمریکی لە عێراق و کۆتایی ئەرکە پێسپێردراوەکەیان دیاری دەکا.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە لەدوای شەش مانگ وتووێژ دواجار حکومەتی ئەمریکا ڕازی بوو کە بەرە بەرە چەکدارەکانی لە حێراق بکشێنێتەوەو و حکومەتی عێراقیش دەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی بەبەشێک لە بەڵێن و پڕۆگرامی خۆی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی دەزانێ.

چەکدارە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە ساڵی دووهەزارو سێوە بەبیانووی خەبات بەدژی تیرۆریزم لە عێراق جێگیر بوون و و گەورەترین بنکەیان بنکەی عەین ئەسەدەو هاوکات ژومارەیەک چەکدارو سیستمی بەرگری ئاسمانی خۆشیان لە شوێنی باڵوێزخانەکەیان لە نێوەڕاستی بەغدا بەڕێ وشووینێکی توندی ئاسایشی  جێگیر کردوە.

شایانی باسە کە نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان پێشوازی دەکا له‌ ڕێکه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مریکا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان.

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه‌: "پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی و داهاتوی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، کولتوری، ئاسایشی و سه‌ربازیدا".

سەرپەیڤ