کانونی دوھەم 28, 2024 09:30 Asia/Tehran

وەزیری بەرگری عێراق پێداگری کرد لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لەدوای چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی.

سابت محمد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عێراق پێداگری کرد کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی خاوەنی ئامادەیی تەواون بۆ دەرکردنی هێزی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و کۆنتڕۆڵی بەتەواوی دۆسیەی ئاسایشی وڵاتەکەیان.

ناوبراو وتیشی لەدوای وتووێژەکان کاتی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی دیاری دەکرێ و لەوەدوا پێویستە هاریکاری هاوبەشی نێوان دوولایەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاری بکرێ.

بەرلەمە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ڕێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی بەرەبەرەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لەوڵاتەکەی ڕاشیگەیاندبوو کە چوونەدەری ئەو هێزانە داواکاری سەرجەم خەڵک و لایەنە عێراقیەوکانە.

کەسایەتی و لایەنەکانی ئەو وڵاتە بۆوێنە عەمار حەکیم و قەیس خەزعەلی و نێچیرڤان بارزانی و لە ڕاگەیاندراوی بەجیادا وێڕای پاڵپشتی خۆیان لە حکومەتی عێراق بۆ وتووێژ لەگەلێان بەئاراستەی چوونەدەریان لە عێراق ئەو هەڵوێستەیان بە هەنگاوێک بەرێگەی راست و ڕەوادا لێکداوەتەوە.

سەرپەیڤ