دەسپێبوونی کۆڕی یەکەمی وتووێژەکان لەبارەی دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، کۆڕی یەکەمی وتووێژەکان لەبارەی دەرکرانی هێزی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق بەڕێوە چوو.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خولی یەکەمی وتووێژەکان لەبارەی کۆتایی هێنان بە فەرمانبەرێتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو"دژە داعش" لە عێڕاق بە سەرۆکایەتی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دەس پێ بوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق ڕایانگەیاند، وتووێژە بەراییەکانی نێوان واشنگتۆن و بەغدا لەبارەی کۆتایی ماوەی مانەوەی هێزە هاوپەیمانەکان لە عێراقدا دەس پێ بووە.
بەقسەی ئەو سەرچاوانە، ئەمریکا راگیرانی هێرش وهەڵمەتی تاقمە عێراقییەکان بۆسەر بنکەو پێگەکانی وەک پێش مەرج، لابردووە.
سەرچاوە ئەمریکییەکانیش ڕایانگەیاند، واپێ دەچێ بەزوویی دانوستانی نێوان وشنگتۆن و بەغدا لەبارەی داهاتووی مانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دەس پێ بکرێ.