حکومەتی عێراق: ئەرکمەندی هێزە دەرەکیەکان لە عێراق بەمزوانە کۆتایی پێ دێ
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەرکی پێسپێردراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پڕۆگرامێکی حکومەتەکەی بەغدایە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق وەبیری هێنانیەوە کە کۆتایی ئەرکی پێسپێردراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشیوەیەکی فەرمی لەکاتی یەکەم کۆبووونەوەیکومیتەی باڵای سەربازی نێوان دوولایەن بەچاودێری محمدشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەوڤ وڵاتە دەستی پیکردوەو ئەو ئەرکمەندیە لە سەردەمی هەر ئەم حکومەتەی ئێستادا تەواو دەبێ.
عەوادی هاوکات بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە لەوکاتەوە کە حکومەتی عێراق لە مانگی ژوئەنی ساڵی دووهەزارو چواردەوە مۆڵەتنامەی چوونی هێزی هاوپەیمانی بۆ وڵاتەکەی دەرکرد لەدوای ئەوە هیچکام لە حکومەتەکانی پێشتری عێراق ئەو مانەوەیان بە فەرمی نەناسیوەو لەپۆستی ڕاوێژکارو بەنوێنەرایەتی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ەلسوکەوتیان لەگەڵ کردوون.
وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق وتیشی کە وەدی هاتنی کۆتایی ئەو ئەرکمەندیە لە وڵاتەکەی بەواتای نەمانەوەی هیچ هێزێکی دەرەکی لە عێراق نیە، بەڵکوو بەواتای چوونە نێو قۆناغێکی نوێ لە هاریکاری سەربازی و ئاسایشی یە.