بەیاننامەی گرینگی نوجەبای عێراق سەبارەت بە بەردەوامبوونی هەڵمەتەکەی خۆڕاگری
بەڕێوەبەری بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی "نوجەبا" لە عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد سەبارەت بە بەردەوام بوونی هەڵمەتەکانی خۆڕاگری دژ بە بنکەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا.
"شیخ اکرم الکعبی" ئەمینداری بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی "نوجەبا"ـی عێراق، لە بەیاننامەیکدا وشداری دا: ئۆپەراسیۆنەکانی نوجەبای عێراق دژی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا تەنیا کاتێک ڕادەگیردرێ کە دوو ئامانجمان بێتە دی: یەکەم ڕاگیردرانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە و دووەم پاشەکشەی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە عێراق.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ماشینی شەڕی سایکۆلۆژیکی ئەمریکا کە ئێستایش هەر بە هەڕەشە و گوڕەشە کار دەکات، هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە بترسین و لە هەڵوێستەکانمان پاشەکشە بکەین، بەڵکوو هەرچەشنە پەلاماردانی ئێمە بەرەوڕووی کاردانەوەی تووند و گورچکبڕ دەبێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا پێداگری کراوە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بە هەموو گرووپەکانی سەرچاوەگرتوو لێیەوە، سوور و پێداگرە لەسەر بڕیارەکەی و هەوڵ بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی و خوای گەورەیش یاوەر و پشتیوانی ئیماندارانە.