گەلی عێراق یەکڕیز خوازیاری دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکین لە وڵاتەکەیان
شوبات 03, 2024 16:15 Asia/Tehran
ئەندامێکی هاوپەیمانی چوارچیوەی هاودەنگی عێراق پێداگری کرد لەسەر پێویستی دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان.
ڕەعد تەمیمی بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەمریکا وڵاتێکی داگیرکەرە و خەریکی دڕندەکاری و دەستدرێژکاریە لە عێراق و کرانە ئامانجی بنکەکانی وڵات لەلایەن ئەو حکومەتەوە پێشێلی سەروەری خاکی عێراقەو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەچارکرانی زەخت و گوشار بۆ دەرکردنی هێزەکانیان لە وڵات پەرە بستێنێ.
ناوبراو وتی: ئەو پەلامارەی ئەمریکا خاوەنی هەڵگری زۆر پەیامە بۆوێنە ئەوەی کە ئەرکی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا پاڵپستی لە ڕژیمی زایۆنیستی و لە هەموو ڕێگە لواوەکانەوەیە.
تەمیمی وتی گەلی عێراق هیچکات لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژکاریانەدا بێدەنگ نابێ و هاودەنگ خوازیاری دەرکردنیان دەبێ، داگیرکەرانی ئەمریکی چەندین جار چەند ناوچەیەکی عێراقیان بەبیانووی جۆربەجۆر کردۆتە ئامانج.