شوبات 05, 2024 11:45 Asia/Tehran

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی لە پەرلەمانی عێراق و یەک لە فەرماندەرانی باڵای گرووپەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە داوای لە حکومەتی بەغدا کرد تا پرۆسەی وەدرنانی هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لەم وڵاتە خێراتر بکاتەوە.

«هادی العامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەستی هەیە لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیدا واتە لە کوشتنی ژن و منداڵ و بەساڵاچووی کەرتی غەززەدا ، پێی داگرت: پەلاماردانی بنکە و بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای عێراق یەکێک لەو جەنایەتانەی ئەمریکایە کە هەموو ڕۆژێ لە ناوچەکە دەیکات، کەوایە ئێمە چاوەڕێی شتێکی دیکە لە ئەمریکاییەکان ناکەین، کردەوەی تیرۆریستی نەبێ.

ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەەی کە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق نەهامەتی و نەگبەتێکی تۆکمە و تەواوە و ئێراقییەکان کوشتار و کاول کردن نەبێ شتی دیکەیان لێ نەبینیون، داوای لە حکومەت و سەرۆک وەزیران کرد کە پرۆسەی وەدرنانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق خێراتر بکەنەوە.

سەرپەیڤ