شوبات 06, 2024 14:30 Asia/Tehran

نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا وشداری دا لە حاند پەرەسەندنی بازنەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا.

عەبباس کازم عوبەید لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە دەسدرێژیی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سوریا وتی: ئەو پەلامارانەی ئیدانە دەکەین کە لە لایەن ژمارێک وڵاتی دۆست و هاوپەیمانەوە مافی سەروەری و سیادەی وڵاتەکەمان بنپێ دەکات.

ناوبراو وتیشی؛ قەیرانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا گرێدراوی یەکترین و ئێمە وشدار دەدەین لەحاند پەرەسەندنی بازنەی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە. نوێنەری عێراق وتیشی: ڕێگا نادەین وڵاتەکەمان ببێ بە مەیدانی تۆڵە و تەڕەتێنی سیاسی.

قصی الضحاک نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: دەسدرێژیی سەربازیی واشینگتۆن بۆ سەر سوریا بۆ پاراستنی دەس و پێوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکە، لە ئاراستەی تۆکمەکردنی پەلامارەکانی ئیسراییلدایە و ئەنجومەنی ئاسایشی دەبێ شەرمەزاری بکات. ناوبراو وتیشی: حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی دیکە لەوان سوریا خۆ تێوەدەگەلێنن، هاوپەیمانیی سەربازیی نایاسایی پێک دێنن و دەست دەدەنە دەسدرێژکاری و داگیرکەری. 

سەرپەیڤ