شوبات 07, 2024 13:30 Asia/Tehran

"یاشار گولەر" وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ پاش گەیشتنی بە بەغدا، لەگەڵ "محەممەد شیاع سودانی"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دیدارەدا پێیداگرت لە سەر پێبەندبوونی وڵاتەکەی بە بنەماکانی یاسای بنەڕەتی کە بە پێی ئەو بنەمایانە دەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ دەسدرێژی کردنە سەر وڵاتانی دراوسێ قەدەغەیە. ئەم کاربەدەستە عێراقییە پێیداگرت لەسەر پێویستیی پارێزرانی ئاسایشی سوریا کە پێوەندیی بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و تورکیاوە هەیە.

یاشار گولەریش وتی وڵاتەکەی هۆگرییەکی زۆری هەیە بە پاراستنی هاریکاریی دوولایەنە لەگەڵ عێراق و هەواهەنگیی هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پرۆژە ستراژیکەکان.

دوولایەن هەروەها دەسدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی  بۆ سەر غەززە و تەگەرەنانەوەی داگیرکەران لە سەر ڕێگای دامەزرانی ئاگربڕیان لێکدایەوە و جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوەڵەتی و وڵاتانی گەورە دەبێ دەوری خۆیان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی فەلەستین لە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان بەجێ بێنن.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەگەڵ "عەبدولەتیف ڕەشید"ی سەرۆک کۆماری عێراقیش دیداری کرد. هەروەها بڕیارە وەزیری بەرەڤانیی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بکات.

سەرپەیڤ