یەحیا رهسووڵ: هێرشهکانی ئهمریکا هەڕەشە لە ئاشتی و سهقامگیری دهکهن
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە پەلامارەکهی شهوی رابردووی ئهمریکا له بهغدا، رایگهیاند: پەلامارەکانی ئهمریکا هەڕەشە لە ئاشتی و سهقامگیری ناوچەکە دهکهن.
یەحیا رهسووڵ"ی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشهکهی شهوی رابردووی ئهمریکا له بهغدا وتیشی: سەروەری عێراق پێشێل دهکهن، ژیانی خەڵک و گەلەکەمان دەخاتە مەترسییەوە.یەحیا رهسووڵ وتی: "ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە تێدەپەڕێنێت کە لەسەر خاکی ئێمە بۆی دروست بووە.
بزوتنەوەی نوجەبا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو کردەوە تیرۆریستیە بەبێ سزا نامێنێتەوە باسی دژکردەوەیەکی کرد کە لەبەر شەهیدکردنی ئەبووباقر ساعیدی فەرماندەرێکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق، لەلایەن تیرۆریستەکانی ئەمریکایەوە، بەڕیوە دەچی.
بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند کە لەنێوەڕاستی بەغدا ئەو فڕۆکە ئەمریکیانەی کە تەراتێنیان دەکرد بەبێ هیچ هەوڵیکی بەردەستانە لەبەرامبەریان دا، فەرماندەی بزوتنەوەی نوجەباو کەتائیبی حیزبوڵڵا حاجی ئەبووباقر ساعیدیان "کردە ئامانج و شەهیدیان کرد، کە بەبێ گومان ئێمە تۆڵەی ئەو پێشیلکاریەی سەروەری خاکی عێراق لە داگیرکەران دەکەینەوە.