شوبات 14, 2024 09:00 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، نزیکن لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانیاندا هەیە.

"حەیان عەبدولغەنی"، رایگەیاند، گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت،کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن،بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

دەشڵێـت: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەکە".

راشیگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان لەسەر رێڕەوی راستن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە داهاتوویەکی نزیکدا.

سەرپەیڤ