گیرانی تیرۆریستانی داعشی لە موسڵی عێراق
پۆلیسی پارێزگای نەینەوا باسی گیرانی چەن تیرۆریستێکی داعشیی کرد لە شاری موسڵی عێراق.
فەرماندەرێتیی هێزی پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند؛ ئەم تیرۆریستانە لە پارێزگای نەینەوا بە هاوکاری و زانیاریدانی ڕێک و درووستی شاروومەندانی عێراقی گیراون. ئەم تیرۆریستانە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە سەر شاری موسڵ، لە چوارچێوی ئەم گرووپە تیرۆریستییەدا چالاکییان دەکرد.
ڕۆژی ڕابردوویش «تحسین الخفاجی» وتەبێژی فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە ستراتژییەکی سێلایەنەیان گرتۆتە بەر بۆ بەهێزترکردنی ئاسایشی ناوچەکانی دەوروبەری تاروومییە هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا. ناوبراو وتیشی: شانە نووستووەکان لەم ناوچانەدا خۆیان حەشارداوە و دەسەڵاتی ئەوەیان نییە زاڵ بن بە سەر تەنیا یەک بست خاکی عێراق، بەڵام لە ڕێگای پەلامارە جەنایەتکارانەکانیانەوە هەوڵ دەدەن بوونی خۆیان ڕابگەیەنن.