ئادار 06, 2024 15:00 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد،حکومەتی بەغدا بڕی پەنجا ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەن کردووە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی گەل‌ و جەختی لەوە کردووەتەوە کە “ئەنجوومەنی پارێزگاکان وێستگەیەکی تاقیکردنەوەن بۆ ئەوەی حکومەتە خۆجێییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن”.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "ناوچەکە پێویستی بە هەوڵی دوو هێندە هەیە بەهۆی ئەو وێرانکارییەی بەهۆی تیرۆرەوە تووشی بووە و هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان".

سودانی ڕوونیشی کردەوە، حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان و ئەولەوییەتی پارێزگاکان دوور نییە لە ئەولەویەتەکانی حکومەت، لە خزمەتگوزاری، دابینکردنی هەلی کار، چارەسەرکردنی هەژاری، و چاکسازیی ئابووری.

سەرپەیڤ