ئادار 16, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شاندێکی سیاسی ئاسایشی تورکیا بەئامانجی ڕاوێژ سەبارەت بە دۆسیەی ئاسایشی و خەبات بەدژی تیرۆریزم سەردانی عێراقی کردوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ فواد حسین"ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا چاوپێکەوتنی کردوەو بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە کۆبونەوەیەکی ئاسایشیش بە میوانداری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوە چوە.

لەو کۆبونەوەدا یاشار گولەری وەزیری بەرگری و ئیبڕاهیم کاڵێن"ی بەرپرسی ڕێکخراوی هەوالگری میت و منیر کاڕاڵ ئۆغڵوی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەو کۆبونەوەدا بەشدار بوون.

بەرلەمە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە لەمیانەی سەردانی شاندی وڵاتەکەی بۆ عێراق سەبارەت بە خەبات بەدژی تیرۆریزم و ئاسایش و بێ خەمی سنورەکان و بابەتگەلی دیکەی وەک پرسی وزە قسەو باسی لێ کراوە.

سەرپەیڤ