ئادار 31, 2024 14:00 Asia/Tehran

"عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید"ی سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی وڵاتەکەی پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆر لە خێرایی لە درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق لەو چاوپێکەوتنەی دا چەند پرس و بابەتی ئابووری و دارایی هێنانە بەر باس و ئاماژەی کردە گرینگی بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ستراتیژیکی مودێڕن کە ئاستی ئابووری وڵاتەکەی بەرزتر دەکاتەوەو بێ خەمی دارایی حکومەت و هاووڵاتیان وەدی دێنێ.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی یەگجار زۆر لە خێراکردنی درانی مووچەی فەرمانبەرو خانەنشین و فەرمانبەرانی دەزگا سەربازیەکان و شەهیدو زیانوێکەوتوەکانی ئەنفال و پەیوەنددارانی تۆڕی دابینی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەتایبەت لەدوای بڕیارە یاساییەکەی دادگەی فیدڕاڵ ڕایگەیاند کەمتەرخەمی لە دانی مووچەی ئەو چین و توێژانەی کە ئاماژەیان پێ کرا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕۆڵی گێڕاوە لەسەر دۆخی بژیوو دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەو هەرێمە.

جەمال ڕەشید هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاودەنگی و هاریکاری نێوان دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری و یاسادانان بەئامانجی پەسەندی بوودجەی گشتی ساڵی دوو هەزراو بیست و چوارو پاڵپشتی لە پڕۆگرامی خزمەتگوزاری حکومەت و ئاسانکاری بۆ سەرمایەنانەوەو هەوڵ لەپێناو پەسەندی یاسا بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک لە سەرانسەری عێراق.

سەرپەیڤ