عەلی فەتلاوی: بڕیاری بەغدا سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیە
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە تەرخانی مووچەی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان کاتیەو هەر بۆ ماوەی مانگێکە.
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە یاساکانی عێراق لەسەر ناتەبایی و لاساری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دانی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە، لەلایەن بەغداوە سەرکەوتوو بوون وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرلەمە دژبەر بوو بە بڕیاری پەیوەنددار بە درانی مووچەی فەرمانبەرەکانی لەلایەن بەغداوەو تەنانەت زانیاری و لیستی فەرمانبەرەکانیشی بەڕێ نەدەکردوە بەغدا.
فەتلاوی بە ڕاشکاوی وتی: خۆبواردنی هەرێم لە بەڕێکردنی لیستی زانیاری چەکدارەکانی بۆ حکومەتی ناوەندی بۆتە هۆی وەدواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرەکانی و ئەوە بوو کە بەغداش بڕیاری دا مووچەی مانگی ئاڤریلی چەکدارانی هەرێمی کوردستان هەرتەنیا بەشێوەیەکی کاتی و هەر بۆ ئەم مانگە بەڕێکاتە هەولێر.