نیسان 09, 2024 09:50 Asia/Tehran

بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراق لە پارێزگەی کەرکووک"ی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزە سیاسیەکانی ئەو پارێزگە تاکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردوە لەسەر دیاریکردنی پۆستی پارێزگارەکەی.

"قەحتان ئەلۆنداوی" بەرپرسی  بەرەی تورکمانی عێراق لە پارێزگەی کەرکووک باسی لە بەردەوامی قەیران کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەی ئەو پارێزگەیەو ڕاگرتنی کۆبوونەوەی هێزە ڕامیاریەکانی ئەو دەڤەرەو وتی: کۆبوونەوەکانی هێزە سیاسیەکانی پارێزگەی کەرکووک ڕەنگە لەدوای ڕۆژانی پشووی جێژنی ڕەمەزان دەست پێ بکاتەوەو ئەو هێزە سیاسیانە تاکوو ئێستا لەسەر ڕێگە چارەسەرێک بۆ دیاریکردنی کەسایەتیەک کە پێویستی پۆستی پارێزگەی کەرکووک بەدەستەوە بگرێ ڕێکنەکەوتوون.

ئەلۆنداوی وێڕای ئاماژەش بەوەی کە هیچ هاودەنگیەک لەنێوان هێزە سیاسیەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی قۆناغ بە قۆناغی پارێزگەی کەرکووک لەئارادا نیە وتی: پارتی ڕازیە بەو جۆرو شێوازی بەڕێوەبەریە بەڵام یەکیەتی داوای پۆستی پاڕیزگاری کەرکووک دەکاو دژبەرە لەگەڵ شێوازی بەقۆناغ بەڕێوەبردنی ئەو پارێزگە.

سەرپەیڤ