فازڵ فەتلاوی: بەغدا دەبێ پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر
فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەەی کە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات سەرچاوەی دەگەڕێتەە بۆ سەلێشێواویی دەسەڵات لە هەولێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
فازڵ فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە شاروومەندانی کوردی عێراق مافی خۆیانە ژیانێکی ئاسوودەیان هەبێ و ئەوە هەمان شتە کە یاسای بنەڕەتیی عێراق دەستەبەری کردووە، وتیشی: ئەو سیاسەتەی ئێستاکە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتییە بەر، دەبێ بگۆڕدرێ.
فەتلاوی بە ئاماژە بەوەی کە حکوەتی ناوەند و دادگەی فیدراڵی عێراق هەوڵیان دا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی بژێوی شاروومەندانی کورد دابین بکەن، وتیشی: هەڵبەت حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەبوێرێ لە جێبەجیکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ و پێبەند نییە بەوەی بەغدا بۆی دادەنێ، کەوایە نوێنەرانی کورد دەبێ بەردەوام بن لەسەر هەوڵی یاسادانەری و چاودێریی خۆیان بە سەر کار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگاچارەیەکی لەبار بدۆزنەوە بۆ بژێوی شاروومەندانی کورد و دەرباز بوون لە قەیرانی هەنووکەی هەرێم.