پێداگریی عەمار حەکیم لە سەر پێویستیی پەرەسەندنی هاوکاریی فەرهەنگی لە نێوان ئێران و عێراق
سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە دیداری فەرشاد مەهدی پوور جێگری بەشی کاروباری میدیایی و تەبلیغاتی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی، دەستی دایە لێکدانەوەی باروودۆخی کلتووری و پێوەندییەکانی دوو وڵات و ئاسۆی پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەم دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، حەکیم پێیداگرت لە سەر پێویستیی ئاڵوێری ئەزموونەکان لە بواری کلتووری، هونەری و ئارشیڤیدا و بە ئاماژە بەوەی کە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان گەلێک پێویستیان بە پلان و بەرنامەی فەرهەنگییە کە ئەوان بەرامبەر بە شاڵاوی کلتووری و بیر و بیرۆکەی لادەرانە بپارێزێ، جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی پشتیوانیکران لە پلان و بەرنامەگەلی هونەری و بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرەدراما و دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا مۆدێڕنەکانی ڕۆژ بۆ گەیاندنی ئەو بەرهەمە هونەری و کلتوورییانە بە بەردەنگەکانیان.
حەکیم هەروەها پێیشیداگرت لەسەر پێویستیی ڕاگیردرانی شەڕ لە غەززە و کۆمەڵگای جیهانیشی بە بەرپرس زانی بەرامبەر بەو کارەساتەی لە غەززە ڕوو دەدات و بێدەنگەکردنی بەرامبەر بە کوشت و کوشتار و برسی ڕاگرتن و ژینۆساید کرانی خەڵکی بە پاسانەدراو وەسف کرد.