May 09, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەئامادەبوونی نوێنەرانی نۆ وڵاتی ئیسلامی لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، دووەمین جڤینی نێونەتەوەیی یەکێتی ئیسلامی لەژێرناوی "باهۆزی ئەقسا" و بۆ پاڵپشتیی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، لە بەغدا دەسپێبوو.

لە جڤینی نێونەتەوەیی یەکێتی ئیسلامی کە لە بەغدا دەسپێبوو، حوججەتولئیسلام "حەمید شەهریاری" ئەمینداری گشتیی کۆڕبەندی جیهانیی لێک نزیک کردنەوەی مەزهەبەکان، لەگەڵ بیست و پێنج کەس لە زانایانی ئایینی شیعەو سوننەی ئێران بە نوێنەرایەتی لە کۆماری ئیسلامی، بەشدارن.

شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە، شێخ "ئەحمەد بەدرەدین حەسون" لە زانایانی بلیمەتی سوریا، شیخ "موسا ئایدین" لە کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی تورکیا، عەللامە شێخ "حوسێن مەعتوق" لە زانایانی دینیی کوەیت، عەللامە مەولەوی "حەبیبوڵڵا حیسام" لە ئەفغانستان، عەللامە "مستەفا سیبریچ" لە زانایانی بۆسنە، سەید"عەلی فەزلوڵڵا" لە لوبنان و دەیان کەس لە زانایانی وڵاتە جۆربەجۆرە عەرەبی و ئیسلامییەکان، بەشدارن.

زانایانی دینیی وڵاتانی ئیسلامی، لەو کۆبوونەوەدا، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکێتی و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی دوژمنانی ئیسلام لە دۆخی هەستیاری ئێستادا.

سەرپەیڤ