May 18, 2024 10:41 Asia/Tehran

بانکی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا میکانیزمی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەو بانکەدا ڕاگەیاند.

بانکی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای پێداگری لەسەر وەفاداربوونی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەغداوە ڕایگەیاند کە هاوبەشی ئەو بانکە لە پرۆسەی دانی ئەو مووچە بەئاراستەی هەنگاونانی دیکەی بانکە حکومیەکانی عێراق بۆ دانی مووچەکان بەڕێوە دەبرێ.

بانکی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەی دا وتویەتی کە تاکوو ئێستاش هەروا چاوەڕوانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لیستێک لە ناوی فەرمانبەرەکانی کە بڕیارە بەغدا مووچەکەیان بدا لەگەڵ ناسنامە یاسایەکەیان بەڕی کاتە ئەو بانکە تاکوو پرۆسەی دانی مووچە دەست پێ بکا.

سەرپەیڤ