حوزه‌یران 11, 2024 10:35 Asia/Tehran

ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ،هەواڵی دا لە بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا وهەرێم لە بارەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکۆمەتی فیدراڵەوە .

" مەهدی عەبدولکەریم " ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ، لە وتووێژێکدا ئاماژەی کرده  پرس ومەسەلەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، که لەنێوان حکۆمەتی فیدراڵ وحکۆمەتی هەرێمی کوردستانەوە چارەسەرکراوە وتی: مووچەی مانگی ئاوریلی فەرمانبەرانی هەرێم بەزوویی دەدرێت.

" مەهدی عەبدولکەریم" وتی: کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوەی نەوت" سۆمۆ" یش ڕێکارگەلێکی بۆ دەسپێکرانەوەی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیحانی تورکیاوە دیاری کردووە. ئەم ئەندامەی پارتی وتی: ڕاگەێندرانی بەشداری پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم بە مانای پاشەکشە کردنیی لە هەڵوێستی پێشووی لەم بارەوە نیە وئەم پارته مەبەستێکی تایبەت لەم هەڵبژاردنانە پێوشوێن دەگرێت.

سەرپەیڤ