حوزه‌یران 16, 2024 13:30 Asia/Tehran

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت کەرکووکییەك ببێتە پارێزگاری شارەکە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی نەتەوایەتیەکەی.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق شەممە 15-6-2024 وتی: "پارتی مەبەستیەتی کەرکووکیەك ببێتە پارێزگار بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی نەتەوایەتیی کاندیدەکە، دەمانەوێت پیشەییانە کاری خۆی بکات".

بەوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەوان ڕێگە نادەن بە هیچ کاندیدێك کە لە دەرەوەی پارێزگای کەرکووك بۆ پۆستی پارێزگار دابنرێت.

دوای پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، هێشتا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کۆنەبووەتەوە، هاوکات خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەو بابەتە دەستوەردانی کردووە، بەڵام هێشتا کێشەکە چارەسەر نەبووە.

لە نوێترین پێشنیاردا، تورکمانەکان داوا دەکەن پۆستی پارێزگار بۆ سێ خول دابەش بکرێت و هەر خولێک بدرێتە پێکهاتەیەك، یەکێتی پێشنیازەکەی پەسەند کردووە و عەرەبی سوننە تا ئێستا بێ وەڵامە.

سەرپەیڤ