دەنگوەرگرتن لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەدەرەوەی وڵات
دەنگوەرگرتن لە بنکەکانی دەنگدان ی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەدەرەوەی وڵات لە هەولێرو سلێمانی و بەغداو نوێنەرایەتی ئێران لە کەربەلاو نەجەف و بەسرە دەستی پێکرد.
زۆر لە دەنگدەران کە زۆربەیان خاتوونن بەرلەدەسپێکی کاتی دەسپێکی دەنگوەرگرتن بە بەشداری خۆیان چاوەڕوانی کرانەوەی شوێنی دەنگدان بوون.
بەشداری بەربڵاوو حەماسی دەنگدەران لە چرکەساتەکانی دەسپێکی هەڵبژاردن لە بەغدا بەرچاوە.
محمدکازم ئالی سادقی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە عێراق"یش هاوڕی لەگەڵ ئێرانیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە هەر لە هەمان دەسپێکی پرۆسەی دەنگوەرگرتنەوە دەنگیان دا.
پرۆسەی دەنگ وەرگرتن لە مەرجدارانی دەنگدان لەمیانەی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی دیکە بۆوێنە ڕوسیاو تورکیاو سووریاو لوبنان و پاکستان و مالیزیاو ئەندۆنیزیاو چەندین وڵاتی دیکەش لە بەڕێوە چوونە.