بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێڕان لە شەش بنکەی دەنگدان لە عێراق، هاوکات لەگەڵ ئێراندا
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەسەرتاسەری ئێران، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقیش ڕایگەیاند؛ شەش بنکەی دەنگدان لە عێراق بۆ قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، لەبەرچاوگیراوە.
باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە شەش ناوەندی دەنگدان لە عێراق، بەڕێوە دەچێ.
لەو ئاراستەدا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بنکەکانی دەنگدان هەڵکەوتوو لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی بۆ شارومەندانی ئێرانی لەو وڵاتە، بەڕێوە دەچێ.
قۆناخی دووەمی چواردەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران سبەی هەینی بە بەشداریی "مەسعود پزشکیان" و "سەعید جەلیلی" دوو بەربژاری ئەو خولەی هەڵبژاردنەکان لە سەرتاسەری ئێران و لە باڵوێزخانەی ئێران و لە باڵوێزخانەکان و کۆنسولخانەکانی ئێران لە دەرەوە، بەڕێوە دەچێ.