پەلامارەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان بە هاودەنگی ئانکارو بەغدا بەڕێوە دەچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i429275-پەلامارەکانی_تورکیا_لەنێو_سنورەکانی_هەرێمی_کوردستان_بە_هاودەنگی_ئانکارو_بەغدا_بەڕێوە_دەچی
ئیبراهیم سەمیدعی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاودەنگی لەنێوان بەغداو ئانکارا کراوە بۆ هەڵمەتەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 11, 2024 09:56 Asia/Tehran

ئیبراهیم سەمیدعی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاودەنگی لەنێوان بەغداو ئانکارا کراوە بۆ هەڵمەتەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.

ئیبراهیم سەمیدعی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،هاودەنگیگەلێک لەنێوان ئانکاراو حکومەتی فیدڕاڵی عێراق  سەبارەت بە هەڵمەتەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەئارادایە.

سەمیدعی وێرای ئاماژە بەوەی کە هەنوکە پەکەکە خەریکی هەڵمەتێکی دڕندەکارانەیە و حکومەتی عێراقیش ئەو گروپەی خستۆتە ةێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانیەوە وتیشی هەڵمەتەکەی ئێستای تورکیا لەنێو خاکی عێراق بەپێی هاودەنگیەکە لەنێوان بەغداو ئانکارادا.

شایانی باسە کە هێزەکانی تورکیا لە چەندین هەفتە لەمەو بەرەوە بەبیانووی هەڵکوتانە سەر پەکەکە هەڵمەتگەلێکی نوویتریان کردۆتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەویش لە سنورەکانی دهۆکەوە.