عێراق ئامادەی هەواهەنگی لەگەڵ ئێرانە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: وڵاتەکەی ئامادەی هاوکاری و هەواهەنگیی ئاسایشیی هاوبەشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر.
محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکرانی دووەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە بەغدا کە شاندێکیش لە ئێرانەوە لەو کۆبوونەوەدا بەشداری کردبوو بە ئاماژە بەوەی کە مادەی هۆشبەر لەو کەوتنە واوەسنوورییانەیە کە کەس لە ئەمنییەت و سەلامەتدا ناهێڵێ، وتی: عێراق ئامادەی هاوکاری و هەواهەنگیی ئاسایشیی هاوبەشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیە.
سوودانی بە ئاماژە بەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، ئەولەوییەتی حکومەتی عێراقە، راشکاوانە ڕایگەیاند: وڵاتانی دراوسێ دەتوانن هەوڵەکانیان یەک بخەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکانمان بسڕدرێتەوە لە موسیبەتی مادەی هۆشبەر.
عبدالامیر الشمری» وەزیری ناوخۆی عێراقیش بە ئاماژە بەوەی کە مادەی هۆشبەر مەترسییەکە لە سەر لاوانی ئەم وڵاتە و پڕتاو خەریکە پەرەدەستێنێ، وتیشی: ئێمە پێویستمان بە بەڵگەیەکی نیودەوڵەتییە بۆ تیابردنی کێشەی مادەی هۆشبەر لەبەر ئەوەی کە هاوکاری و هەواهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەەی مادەی هۆشبەر پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران هاوڕێ لە گەڵ کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە عێراق و سەردار ئیرەج کاکاوەند سەرۆک پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری فەرماندەرێتی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەیدا بەشداریان کردبوو.