ته‌مووز 31, 2024 17:32 Asia/Tehran

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردن لە نەتەوەی سەبوور وپشوودرێژ ومەزڵومی فەلەستین وبزوتنەوەکانی خۆڕاگری بە بۆنەی شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی مەکتەبی بزوتنەوەی سیاسی حەماس، وتی کە ئەم کاروکردەوە تاوانبارانەیەی ڕژێمی داگیرکەر، لەرزۆکتر وسست تر لەوەیە کە گەلی فەلەستین لە بەردەوامکرانی پیشڕەوی وپیشکەوتن لە ڕێگە وڕێبازی سەرکەوتنی پرس ومەسەلە دادگەرانەکەی بوەستینێت.

" سەیید عەمارحەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی ناڕەحەتی وسەرەخۆشی لە نەتەوەی سەبوور ومەزڵومی فەلەستین وبزوتنەوەکانی خۆڕاگری بەبۆنەی شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی بزوتنەوەی مەکتەبی سیاسی حەمقاس کە لەدوابەدوای پەلاماری خەیانەتکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێن وناوەندی نیشتە جێکرانی ناوبراو لە تاران شەهید بوو ، وتی کە ئەم کاروکردەوە تاوانکارانەیەی ڕژێمی داگیرکەر ، لەرزوکتر وسست تر لەوەیە کە گەلی فەلەستین لە بەردەوامکرانی پیشڕەوی لە سەرڕێگاوڕێبازی سەرکەوتنی پرس ومەسەلەی دادگەرانە بووەستینێت.

حەکیم وتی کە خوێنی شەهیدان وفیداکاریەکانیان، کوڵ وباری سەفەری شەرافەتمەندانە وپڕلەشانازیانە. ناوبراو وێڕای شەرمەزارکرانی ئەم هەڵمەتە تاوانبارانەیە، جارێکی تر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کرد ئەم ڕژێمە داگیرکەرە لە کاروکردەی تاوانبارانە وجەنایەت بارانە ڕاگرێت. ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە کۆتایی دا خوازیاری ڕەحمەت بۆ شەهیدی کۆچکردووهەنیە وعەزم وورە بۆ برایان ودوستان وهاڤاڵانی ناوبراو لە بەردەوامکرانی ڕێگا وڕێبازی شەهیدکران هەتاکو بەدی هاتنی سەرکەوتن بۆ پرس ومەسەلەی دادگەرانەی فەلەستین بوو. 

سەرپەیڤ