ئاب 04, 2024 10:23 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری عێراق باسی بڕیاری نوێنەرانی هاوپەیمانیی فەتحی کرد بۆ دەرکرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق.

"هادی عامری" سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری عێراق ئەمڕۆ لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: خوێنی شەهید "ئیسماعیل هەنیە" ڕێخۆشکەرە بۆ خۆڕاگریی ئیسلامی هەتا سەرکەوتن بەسەر رژیمی ئیسرائیل مسۆگەر ببێ.

وتیشی: غەززە، بووە بە خاڵی جیاکەرەوەی حەق لە بەتاڵ و هەڵوێستی عێراق لەوبارەوە، ڕوون و ئاشکرا و لەپێناو پشتگریی لە خۆڕاگریی ئیسلامییە. عامری سەبارەت بە مانەوەی هێزە بیانییەکان لەوان هێزی ئەمریکی لە عێراقیش وتی: بڕیار لەسەر چوونەدەری ئەو هێزانە لە عێراق، بڕیارێکی نەگۆڕەو ئێمە بەزوویی خشتەیەکی زەمەنی بۆ ڕادەگەیێنین.

سەرپەیڤ