داخوازی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونەدەری هێزی بیانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430090-داخوازی_پەرلەمانی_عێراق_سەبارەت_بە_چوونەدەری_هێزی_بیانی
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، خوازیاری دیاری کرانی خشتەی زەمەنی بوو بۆ چوونەدەری هێزی بیانی بەتایبەت ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 04, 2024 04:53 Asia/Tehran

کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، خوازیاری دیاری کرانی خشتەی زەمەنی بوو بۆ چوونەدەری هێزی بیانی بەتایبەت ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە.

کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە پێویستیی دیاریکرانی خشتەی زەمەنی تایبەت بە چوونەدەری هێزی بیانی لەم وڵاتە، پێیداگرت: بێتوو هێزی داگیرکەر هەر لە خاکی عێراقدا بمێنێتەوە، ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێ. فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدریش پێیداگرت: هێزی داگیرکەری ئەمریکایی دەبێ خێراتر خاکی عێراق بەجێبێڵن بۆ ئەوەی پێشبگیردرێ بە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەم هێزانە.

لە لایەکی دیکەوە ژێدەرەێکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنبار لەقاویداوە کە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد ئەمڕۆ شەممە نیشتنەوەی چەن فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکایی بینیوە کە لە ئۆردۆنەوە هاتنە نێو عێراق. ئەم ژێدەرە وتیشی: هێزی ئەمریکایی تەگبیری ئەمنیییان لەم بنکەیە و دەوروبەریدا تووندتر کردۆتەوە.