ئاب 13, 2024 12:26 Asia/Tehran

وەزیری ناوخۆی عێراق، سەردانی لە دەروازە سنورەکان بەردەوام دەکاو هاوڕێ لەگەڵ "ئەسعەد عەیدانی" پارێزگاری بەسرە، سەردانی دەروازەی سنوریی "سەفوان"ی کرد.

"عەبدولئەمیر ئەلشەممەری" وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی دەروازەی سنوریی "سەفوان"ی کرد لە بەسرە بە مەبەستی دابینکرانی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ وەزیری ناوخۆی عێراق درێژە دەدا بە سەردانی لە دەروازە سنوریەکان و هاوڕێ لەگەڵ "ئەسعەد عەیدانی" پارێزگاری بەسرە، سەردانی دەروازەی سنوریی سەفوانی کرد.

ئامانج لەو سەردانە، ئاگاداربوون لە میکانیزمی پێشوازیی لە زیارەتکارانی ئیمام حوسێن(ع) لە ڕۆژانی چلی ماتەمینی ئەو حەزرەتەیە.

ئەلشەممەری لەگەڵ ژمارێک لە زیارەتکاران قسەی کردو لە پێداویستی و داواکارییەکانیان و هەروەها ڕا و بۆچوونیان سەبارەت بە ڕاژەکارییەکان، ئاگادار کرایەوە. ئەلشەممەری رۆژی ڕابردوو، سەردانی دەروازە سنوریەکانی زەباتیە (مێهران) ، ئەلشەبیب(چەززابە) و مەنزەڕیە (خەسرەوی) ی کردبوو.

سەرپەیڤ