پێداگری حەکیم لەسەر پێویستی دادگاییکردنی بەئاشکرای هۆکارانی "دزی سەدە"
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری دادگاییکردنی بەئاشکرای هۆکارانی پەیوەنددار بە دۆسیەی "دزی سەدە"و ڕایگەیاند کە دادگاییکردنی هۆکارانی ئەو دزیە دەبێ بە دادگایی کردنی سەدە بناسێندرێ.
"سەیدعەمار حەکیم" خوازیاری دادگاییکردنی بەئاشکرای هۆکارانی پەیوەنددار بە دۆسیەی "دزی سەدە" بوو پێداگری کرد کە دەبێ دادگاییکردنی هۆکارانی ئەو دزیە دەبێ بە دادگایی کردنی سەدە بناسێندرێ.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پرۆسەی سیاسی عێراق پێویستە لەو ناپاکیانە خاوێن بکرێتەوە وتیشی ئەو دادگایی کردنە بەبێ هیچ ترسێک لە ناوهێنانی کەسە سیاسیەکان دەبێ ببێتە دادگایەکی سەدە، بەهەمان شیوە کە دزیەکەش دزی سەدەیە.
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق"یش پاڵپشتی خۆی لەو داواکاریەی عەمار حەکیم بەئاراستەی دادگایی کردنی ئاشکرای دزی هۆکارانی سەدە ڕاگەیاند.
شایانی باسە دۆسیەی دزی دارایی لە ڕێکخراوی کاروباری باجی عێراق لەمانگی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٢دا هاتە ئاراوەو بوە هۆی توڕەیی جەماوەری لەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمیەکان، لەو دۆسیەدا دوو ملیاردو نیوو دۆلار لەمەودای سیپتامری ساڵی ٢٠٢١ەوەو تا مانگی ئوتی ساڵی ٢٠٢٢ لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزودا لە ڕێکخراوی کاروباری باج وەرگرتنی عێراق دزراوە.