ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە عێراق دوابەدوای شەهیدکرانی سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان
ئهیلوول 28, 2024 17:16 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوابەدوای شەهادەتی سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە عێراق ڕاگەیاند
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بەغدائەلیەوم "محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی شەهادەتی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وهاوڕێکانی ، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند. حیزبۆڵلای لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی دا لە شەهادەتی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی ئەم بزوتنەوەیە دوابەدوای پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرزاحیەی بەیروت.