تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 18:58 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی عەراقچی لە سەردارانی خۆڕاگری

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی سەردانی بەغدا، ڕێزی گرت لە سەردارانی خۆڕاگری.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی کە گەیشتنە بەغدا، بە چوونە بەردەم مۆنۆمێنیتی فەرماندەرانی خۆڕاگری، شەهید سەردار حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، دوای فاتحە دادان، ڕێزیان گرت لە پێگەی بەرزی ئەم شەهیدانە.

سەید عەبباس عەراقی جگە لە دیداری لەگەڵ هاوتای عێراقی خۆی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش دیدار و وتووێژی کرد. لە دیداری عەراقچی و کاربەدەستانی باڵای عێراقدا پێداگری کرا لە سەر گرینگایەتیی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و پێویستیی هەواهەنگ بوونی دوو وڵات و کۆتایی هێنان بە پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلانی فەلەستین و لوبنان. 

سەرپەیڤ